ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، ئومێد نیازی برای موحسین نیازی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ساڵی پار لە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و هیچ زانیارییەکیش لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تاوانەکەی نەزانراوە.
شیاوی باسەکە،دەسەڵاتی داگیرکەری ئێران لەبەرەبەری شۆڕشی ژینا هەموو کوردستانی میلیتاریزە کردووە و دەستی داوەتە ڕەشبگیری گەنجان و کەسووکاری گیانبەختکردووان.
ق.ش


