هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران دوو کۆڵبەریان بریندار کرد

KMMK: چوارشەممە ۲۳ی گەلاوێژ ، هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە دەوروبەری گوندی بێوران سەربە شاری سەردەشت کۆمەڵێک کۆڵبەریان دایە بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆ و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

ئەم دوو کۆڵبەرە بریندارە ” ڕێبوار خزرپوور” خەڵکی گوندی مێرشێخ حەیدەر و ” محەممەد حەمزەپوور” خەڵکی گوندی باساوێ سەربە شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆچارە سەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەر وکاسبکارانی سنووری لە هەڵکشانێکی بێ وێنەدایە وهێزە چەکدارەکانی ئــێرانبەتەقەی ڕاستەوخۆ هەوڵی کوشتنی کۆڵبەران دەدەن، لەماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو سەدان کۆڵبەر کوژراون وبریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــتان