هێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر خەڵک لە سەقز برینداری لێکەوتەوە

KMMK:
هەینی ڕێکەوتی 24ی گوڵانی ساڵی 2721ی کوردی، گرووپێکی سەلەفی لە شاری سەقز بە چەقۆ و شمشێر هێرش دەکەنە سەر چەند گەنجی ئەوە شارە و زۆر بە سەختی برینداریان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوی چەند کەس لەو سەلەفیانە، ئەمین ئەحمەد پوور ناسراو بە ئەمین عەبە قلوو، پەیمان غەفاری، ئەرسەلان ڕەزایی ڕاگەیاندراوە.
هەروەها ئەو چەند گەنجەی کە بە هۆی هێرشی سەلەفییەکان بریندار بوون کراوەتەسەر بریتین لە هاوڕێ مەلەکی، سەلمان نەقشبەندی، شەهرووز کۆهزادی، سالار ئەسلەم، مێهرداد کەریمی.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو، هاوڕێ مەلەکی بە سەختی بریندار بووە و باری تەندرووستی ناجێگیرە، ئێستاش لە نەخۆشخانەی خوومەینی لە شاری سەقز لە ژێر چاودێری پزشکیدایە.

جێگای ئاماژەیە ئەم هێرشە لە درێژەی هێرشی گرووپە سەلەفی جیهادیەکان لە شاری مەریوان رووی داوە کە ماوەیەک پێش لە گەڕەکی دارسێرانی شاری مەریوان هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی ئەوە شارە و چەند کەسێک بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *