بە پی ئەۆ راپورتەی بە دەستی کۆملەلەی مافی مرۆفی کوردستان گەیشتۆە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی پووشپەڕ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێڕای بۆیەنی بانە هەڵیان کوتایە سەر ماشێنی کاسبکارێکی کورد، بەڵام خەڵک بە هانای ئەو کاسبکارە دەچنو لە نێوان خەڵکو هێزە ئینتیزامییەکاندا شەڕو تێکهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆڕتە هێزە ئینتیزامییەکان بۆ بڵاوەپێکردن بە خەڵک بە ماشێن بەنێو خەڵکەوە وەربوونو دوو ژنیان بە ناوەکانی فاتمە، خێزانی فەرشیدو؛ گەرمیان، خێزانی حەمە هەڵۆ بەر ماشێن داوەو گیانیان لێ ئەستاندوون.
دوای ئەو ڕووداوە خەڵکەکە هێرشیان کردۆتە سەر هێزە ئینتیزامییەکانو ماشێنێکیان ئاور داوەو یەکێک لە چەکدارەکانی هێزی رێژیمیش بەتوندی بریندار بووە.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان