دادگای پێداچوونەوەی چالاکی کرێکاری کورد، مەحموودی ساڵحی بەڕێوەنەچوو

مەحموودی ساڵحی چالاکی کرێکاری کورد لەدادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە ئامادەبوو، بەڵام ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی بەڕێوەنەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی پێنجشەممۆ ڕێکەوتی ۱۴ ی ڕێبەندانی ئەوساڵ ڕۆژی دادگایی کردنی پێداچوونەەی دۆسیەی چالاکی کرێکاری کورد مەحموود ساڵحی خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی تلەفوونەوە پێی ڕاگەیەندرا وناوبراو بانگهێشتی لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەکرا.

ئەم چالاکی کرێکارییەی کورد دوێنێ لەلقی چواری دادگای پێداچوونەوە ئامادەبوو؛ بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری دادستانی کۆڕەی محاکمەکردنەوە بەڕێوە نەچوو ووادەی مانگی داهاتوویان بۆداناوە.

مەحموودی ساڵحی چالاکی کرێکاری لەدادگای پێشووی دا لەخەرمانانی ۱۳۹٤بەتۆمەتی (دامەزراندنی کۆمەڵەی دژایەتی لەگەڵ حکوومەت وپڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات) ۹ ساڵ زیندانی تەعزیرییان بەسەردا سەپاندبوو.

مەحموودی ساڵحی چالاکی کرێکاری کورد وئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆیارمەتیدانی دامەزراوە کرێکارییەکان، ڕۆژی سێ شەممۆ ۸ی گوڵانی ۱۳۹٤لەساڵوەگەڕی ڕۆژی جیهانی کرێکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەرکرا وپاش مانگێک دەسبەسەری بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان