ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران ٣ هاوڵاتی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەربە کرماشان بەناوەکانی تەحسین یووسفی١٩ ساڵ تەمەن، فەردین سەداقەت ٢٠ ساڵ تەمەن و موسلیم حەمدی ـیان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەت لە گۆڕەپانی نەوتی کرماشان ڕاگواستوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی سپا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتیانە و وێڕای دەستبەسەری توندئاژۆیانە، دەستیان دایە پشکنینی کەرەستەی تایبەتی ئەوان.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش