دۆزینەوەی تەرمی بێ‌گیانی دوو ژنە گەنج لە سەلاس باوەجانی

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی٢٧٢٤، تەرمی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی کیمیا شەکیبا خەڵکی سەلاس باوەجانی و لەیلا زەند خەڵکی سنە، لە دەورووبەری گوندی وانیسەر سەر بە سەلاس باوەجانی دۆزرایەوە و گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە بە دووری نزیکەی سەد مەتر لە یەکتر و لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون بەجێهێڵراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، قوربانیانی ئەم تاوانە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە کوژراون، ماوەیەک لە شاری هەولێر ژیابوون.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *