کوژران و بریندار بوونی چوار کەس بەهۆی تەقینەوەی مین لە مەریوان

:KMMK: شەممە ۳ی خەرمانان بەهۆی تەقینەوەی مین لەناوچەی سنووری مەریوان وباشووری کوردستان( پێنجوێن) کۆڵبەرێک کوژراو ۳ کۆڵبەری دیکەیش بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم مینە لەڕێی کاروانێک لەکۆڵبەران لە گوندی بالیکەدەرەی سەربە پێنجوێن تەقیوەتەوە.و کۆڵبەرێک بەناونیشانی ” ناسر” گیانی لە دەستداوە وسێ کۆڵبەری دیکە بەناوەکی ” ئێقباڵ، ئیبراهیم و مەنسوور “بەگرانی بریندار بوون و هەنووکە لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی پێنجوێن لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە بە کوشتارگەی لاوانی کورد و هەر ڕۆژە لەڕێگەی یەکێک لە پلانەکانییەوە چەنددین گەنج دەکاتە قوربانی وهەروەها چالاکانی مەدەنی وژینگە پارێزی ڕەوانەی زیندانەکان دەکات وسزای گرانیان بەسەردا دەسەپێنی،

جێی بیرهێنانەوەیە هەر لەم ڕۆژەدا پاش ئەوەی دەست وپێوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان بەردا و وەکوو هەموودەم ژینگەپارێزان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون کەوتنە بەر پەلامار و تۆپبارانی هێزەکانی سپای پاسداران و چەندد کەس گیانیان لە دەست دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان