ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، ٣هاوڵاتی خەڵکی شاری گۆگتەپە سەربە شاری مەهاب بەناوەکانی هەدایەت خەستە، شێرکۆ نەسیری و ئەشکان ڕەسووڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش