ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ٢ کۆلبەر بە ناوەکانی “هادی ڕەسووڵیان “خەڵکی گوندی حەلوە (هەڵوێ) و “هادی دیوالی “خەڵکی گوندی دیوالان سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنووری هەنگەژاڵە دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە گومانی قاچاخی کەل وپەلی پێداویستی کۆمەڵگا دەستبەسەری کردوونە و هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ئێستایان لەبەردەستدا نییە.
ع – ر


