بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنەوەی لانیکەم دوانزە کەس لە ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوانزە هاووڵاتیی خەڵکی دێووڵان، ئاودانان و درەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام بانگهێشتی دادگای شاری دێووڵان کران و پاش لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە جارێکی تر دەستبەسەر و بۆ ناوەندیی ئیتلاعاتی پارێزگای ئیلام گواستراونەتەوە.

هاوکات جێگەی ئاماژەیە کە وەحید چاوەران و محەمەد حوسێن ئەسڵی، ناڕازیانی دیکەی ئاودانانی کە لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگیرابوون، ئەمڕۆ دوای بانگهێشتیان بۆ دادگا پاش لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی دیکە کە ئاماژە بە ناویان کراوە دیسانەوە گواسترانەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرگەی ناوەندی دەزگای ئیتلاعاتی پارێزگای ئیلام.

ناوی هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەکان بەم شێوەیە:

  1. وەحید چاوەران، ئاودانان
  2. سەفورا مەلەکی، دێووڵان
  3. عەزیم یادگاری، دێووڵان
  4. حوسێن باپیروەند، دێووڵان
  5. سەعدوڵڵا ئایینی، دێووڵان
  6. فەرشاد ئایینی، دێووڵان
  7. د.بەختیار محەممەدزادە، درەشار
  8. ناسر ڕەزایی، عەبدانان
  9. نەعیم ڕەئیسی، عەبدانان
    10- سەعید جەمشیدی، دێووڵان
    11- محەممەد دانیاڵی، ئاودانان
  10. محەمەد حسێن حاسڵی، ئاودانان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *