ورمێ؛ سوهەیلا محەممەدی لەڕێی دوورینی لێوەکانیەوە مانی لە خواردن گرت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، سوهەیلا محەممەدی زیندانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، لەناڕەزایەتی دژی پێشێلکردنی مافی زیندانی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە و بێبەری کردنی لە چوون بۆ مەرەخەسی بەدوورینەوەی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

شیاوی باسە، پێشووتریش لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، ئەم زیندانییە سیاسییەی خەڵکی سەڵماس لە زیندان دەستی دابوویە خۆکوژی.

ئەم زیندانییە سیاسییە سەرڕای تێپەڕاندنی سێ ساڵ لە خولی مەحکووم کرانی، هێشتا مافی مەرەخەسی لێ زەوت کراوە.

سوهەیلا محەممەدی لە ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری سەڵماس دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە ورمێ بەتۆمەتی ئەندامەتی لە پژاک بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *