پتر له ٥٠ هێکتار له جاڕ و لەوەڕگەی ناوچەی گەشتیاریی بەنداوی خۆراسانەی ساری بۆکان له ئاگردا سووتا

به پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی ئاگرکووژێنەوەی شارەوانیی بۆکان، رۆژی دووشەممه ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٣٩٥وتی: به هۆی بەربلاوی و پەرەسەندنی ئاگرەکه ئەگەری ئەوە هەبوو که ئاگرەکه بکەوێته باخ و دارستانەکانی ئەو دەڤەرە.

کە لەلایەن وێستگەی ئاگر کوژێنەوەی ژمارە ۲ ی میراوا وە ئاگر کوژانەوەکە دەستی پێکرد.

ناو براو گوتی بە هۆی پلەو ئەستەم بوونی ناوچەکەوە و نەبوونی ڕێگەوبانی باش بۆ بە گژا چوونی ماشێنی ئاگر کوژێنەوە و داوێنەی فراوانی ئاگرەکە لە دوای ٦کاتژمێر بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکە کوژایەوە.

گوندی خوراسانە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی دەڤەری بۆکانە، کە هەرساڵە و بە هەۆی هەبوونی باخ و بەنداو شینکاییەوە هەزاران کەس سەردانی ئەو شوێنە ئەکەن.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیک بە ۱٥۰ هێکتار لە لەوەڕگاو سروشتی بۆکان لە ئاگردا سوتاون.

لە مانگی ڕابردوودا گەنجێکی بۆکانی لە ئاگرکەوتنەوەی ناوچە گەشتیاریەکانی بۆکاندا سووتا.

شارستانی بۆکان ۱٤۰ هەزار هێکتار لێرەوار و لەوەڕگای هەیە کە ۳۰ هەزار هێکتاری جۆری گژوگیای لە پلەی یەکدایە و زۆر باشە و ۷۰ هەزار هێکتاری لە پلەی دوو دایە و جۆری پوش و پواری لە پلەی مامناوەندی و نێونجییە و ئەوە دوای لەوەڕگاکان پلە سێ و پوشو پواری کەمە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان