بۆکان؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، حسەین محەممەدی هاوڵاتی خەڵکی گوندی ئاڵیکەند سەر بە شاری بۆکان، ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، پاش بانگهێشتی لە ڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە سەردانی ئەو ناوەندە کردووە و دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەی لۆکاڵی، ئەم هاوڵاتییە سەرەڕای دەسبەسەری و مەحکووم کرانی پێشووتر، کە لەژێر چاوەدێری و مەترسیدا بووە و هێزە ئیتلاعاتییەکان نەیانتوانیووە دەسبەسەری بکەن، ماشێنەکەی دەستی بەسەردا گیراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی و هۆکاری دەسبەسەری بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *