هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەید کیوان سەید پوری کوڕی ئەحمەد، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی قوروچاوەی پیرانشار (بە هۆی تەقینەوەی مین لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا بە سەختی لە ناوچەی دەست و چاوی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختی برینەکانی سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار و پاشان بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گواسترایەوە.

شایانی باسە کە باری تەندروستی ئەم هاوڵاتیە بە ناجێگیری باس دەکرێت.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *