برینداربوونی کۆڵبەرێک و تاڵانی کەلووپەلی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی ، هێزە سنوورییەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران لە ناوچەی کێلەشین گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی “بەسیر مەعرووفی” تەمەن ۲۷ساڵ خەڵکی کانی ڕەش سەر بەشاری شــنۆ فیشەک بەر گەردن وپشتی کەوتووە و بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری ورمێ.

هەر لەم پێوەندییەدا و لە هەمان ڕۆژدا هێزە سنوورییەکان لە پەلامارێکدا بۆسەر کاروانێک لە کاسبکاران پتر لە ۳۰سەر لە ئەسپی کاسبارانیان کوشتووە و کەلووپەلی ئەم کاروانەیان لە قازانجی هەنگی سنووری دەست بەسەردا گرتووە.

بە پێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی ۷ مانگی ڕابردوو ۹۲ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە سنووریێەکانی ئێران بریندار بوون کە بە هەژماری ئەم ڕووداوە ڕێژەی برینداران دەگاتە۹۳ کۆڵبەر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان