خۆکوژی دووکەس لە کامێران

KMMK:

ڕۆژی هەینی ۲۹ی خەرمانانی ۱۳۹٨ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی یەدوڵا قوبادی خەڵکی دەڤەری کامێران و ٦۰ ساڵ تەمەن بەهۆی گیروگرفتی بنەماڵەییەوە لە سەربانی ماڵەکەی خۆیان خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیان لە دەست دەدات.
هەر لە کامێران ڕۆژی ۳۰ خەرمانان، گەنجێکی ۳۰ ساڵ تەمەن بەناوی فەرزاد وەیسی بەهۆکارێکی نادیار خۆکوژی کردووە گیانی لە دەست داوە.
بەپێی ئامارەکانی KMMK لە ۹ مانگی ڕابردوودا ۳۳ پیاو و ۳۱ ژن لە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆکوژیان کردووە کە زۆربەیان کێشەی کۆمەڵایەی و ئابووری سەرچاوەی تەنگەژەبوونی مرۆڤەکان بوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN