ک.م.م.ک
بەپێی هەواڵەکان، دادگاییکردنی رەفیق سەلیمی، چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە زیاتر لە حەوت مانگە لە زیندانی ناوەندیی حکوومەت لە سنە دەستبەسەرە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی پووشپەر بەڕێوە بچێت.
شایانی باسە کە پێشتر لە ڕێکەوتی ۲۷ی خاکەلێوە، ناوبراو لە دادگای ئینقلاب-ی حکوومەت لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر نەقی زادە بە تۆمەتی دروست کردنی گروپەکانی نایاسایی، هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی و گەندەڵی لەسەر زەوی، دادگایی کراووە و ناوبراو گشت تۆمەتەوەپاڵدراوەکان ڕەتکردەوە.
ع. س


