ک.م.م.ک:
بەپێ هەواڵەکان، چوارشەممە ۲۱ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕێبوار عەبدڵایی چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە کە ئەم چالاکوانە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ۱۰ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی ئامادەبوونی لە پرسەی چالاکوانی کۆمەڵایەتی خەلیل ئەحمەدی بانگهێشتکرابوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرابوو.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە ڕێبوار عەبدڵایی لە ڕێکەوتی ۱۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۱ دا، لایەن دادگای حکوومەتەوە سزای دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپێنرا بوو.
ع. س