لێدوانی لێبردویی نێودەوڵەتی لە مەڕ دۆخی تەندرستی سەعید شێرزاد لە بەندیخانە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  سازمانی لێبردوی نێودەوڵەتی لە لێدوانێ خۆیدا کە بەم سەردێڕی ” دۆخی دژە مرۆیی بەندیخانە دەبێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت ” ، ئاماژە بە دۆخی تەندروستی سەعید شێزاد بەندکراوی سیاسی کورد و چالاکی مافەکانی مرۆڤ دەکات و نوسیویەتی سەعید شێرزاد ڕۆژی ۲٥ی بەفرانبار و پاش بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی‌شار بە مەبەستی وڵامدانەوە بە سکاڵای لە مەڕ هەڵسوکەوتی دژە‌مرۆیی لە هەمبەر بەندکراوان پاش ۳۹ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنی خۆی هێنا . لە ئێستادا ناوبراو پێویستی بە چاودێری پزیشکی تایبەت هەیە.

سازمانی لێبردوی نێودەوڵەتی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت کە هەواڵەکان لە زیندانی ڕەجایی‌شار پیشان ‌دەدات کە بەرپرسانی بەندیخانە بە بەرداوامی بە تایبەت لە کاتی ڕاگواستنی بەندکراوان بۆ نەخۆشخانە و دادگا زیندانیان ئەشکنجە و ئازار دەدەن ، بێ ڕێزیان پێدەکریەت و تەنانەت دەستدرێژی دەکەنە سەریان .

لە درێژەی لێدوانەکەدا هاتوە کە تەنها هۆکاری دەستبەسەر کردن و سزای پێنج ساڵ زیندان بۆ سەعید شێرزاد چالاکیگەلی ئاشتیخوازانە ناوبراو لە مەڕ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بوە .

سەعید شێرزاد کە بە تۆمەتی کۆبوونەوە بە مەبەستی دژایتی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی هێوری وڵات بە پێنج ساڵ زیندان سزا دراوە ،کە لە  ڕۆژی ۱۷ سەرماوەز ناڕەزایی دەردەبڕێت و لە نامەیکدا کە بۆ بەرپرسانی قەزایی بە سەردێڕی (( مەرگی بێدەنگی و نەرمی بەندکراوان لە زیندانی ڕەجایی شار)) شیکاری کردبو ، لێوەکانی دەدوورێتەوە و دەستیدایە مانگرتن لە خواردن .ناوبراو لە نامەیەکدا کە نۆسیبوی باس لە بێوەری کردنی بەندکراوان لە چارەسەری پزیشکی ، لێدان و ئەشکەنجەی زیندانیان، سوکایەتی و بێ‌ڕێزی بەرپرسان لە هەمبەر بەندکراوان و بنەماڵەکانیان لە کاتی چاووپێکەوتندا  و هەر وەها هەوای نێو بەندیخانە بە هۆی جۆشکاری درگە و پنجەرەکان و ڕێگرتن لە هاتۆچووی هەوا لە نێو بەندیخانەدا  ،هۆکاری مانگرتنی خۆی بەم شێوە باس دەکات.

سەعید شێرزاد لە ڕۆژی ۲٥ بەفرانباردا پاش ئەوی دادوەری چاودێری بەندیخانە بڵێنی پێدەدات کە وڵامی سکاڵاکەی دەدەنەوە ، کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا . ناوبراو دوو ڕۆژ پێش لە کۆتایی هێنان بە مانگرتن بە هۆی دابزینی مەترسیداری زەختی خوێن و لەسەر خۆ چوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابو.

لە کۆتایدا سازمانی لێبردوی نێودەوڵەتی لە لێدوانەکەیدا داوا لە بەرپرسانی سیستەمی دادی ئێران دەکات بۆ پاراستنی بەندکراوانی بەندیخانەی ڕەجایی شار لە هەمبەر ئەشکەنجە و هەر جۆرە بێ‌ڕێزیەکدا بە گوێرەی پێویست هەوڵ بدەن و دەستەبەری بکەن کە لە گەڵ هەمو بەندکراوانی سیاسی بە پێ یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت بکرێت و ڕێگا بە چاودێرانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بدرێت بۆ سەردان و چاودێری کردنی بەندیخانەی ڕەجایی شار ی کەرەج .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان