بێ هۆکارمانەوەی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی ئەسرین ئەفسەر خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەری، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرەڕای سەردانی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ ناوەندە ئەمنیی و قەزاییەکان، بەرپرسانی پەیوەندیدار وڵامی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەسرین ئەفسەر نادەن بەدەستەوە.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و تا ئێستە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *