خۆکوژی پیاوێکی ٧٣ ساڵەی مەهابادی

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی سەرماوەز، پیاوێکی ٧٣ ساڵەی مەهابادی بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە: ئەحمەد ئەحمەدیان ناسراو بە ئەحمەد شایستە، دانیشتووی گەڕەکی ئەسحابە سپی شاری مەهابادە.

جێی باسە، تەرمی ناوبراو بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ پزیشکی یاسایی گواستراوەتەوە و تا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان