ک.م.م.ک
هەینی ۱٦ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، کچێکی تەمەن ۱۸ ساڵان بە ناوی زیلان ئەیوەز خەڵکی پیرانشار، لەژێر ناوی نامووس پارێزییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن باوکییەوە کوژرا.
بە ووتەی شایەتحالەکان، عەبدولسلام ئەیوەز، بە چەکی گەرم کچەکەی کوشتووە و پاشان خۆی ڕادەستی هێزەئەمنییەتییەکانی ئێران کردووە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە پێشتر مێژینەی توندوتیژی عەبدوڵسەلام لە دژی ئەندامانی بنەماڵە هەبووە و لەم ڕەوتە دا، چەند ساڵێک لەمەوبەر کچەکەی لە خوێندن و چوونە قوتابخانە بێبەش و هاتۆچوو کردن لەگەڵ هاوڕێیانی لێ قەدەغە کردبوو.
ع. س