مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “هەژار عەلیزادە ” لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە لە شوێنی کارەکەی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .

هەروەها لەو بوارەدا دوو هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی “سینا فەرەجی ” و “کامیل حەق پەرەست”لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتی گشتی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، ئەم سێ هاووڵاتییە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *