ک. م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٣ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، سیاوەش حەیاتی وتەبێژی کۆڕبەندی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ زیندانی دیزەڵاوای حکوومەت لە کرماشان ڕاگوازرا.
شیاوی بیرهێنانەوەیە، سیاوەش حەیاتی پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری شاباد بەتۆمەتی چالاکی پڕوپاگەندایی دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
ق.ش