تورکیا بۆ کوشت وبڕی کوردەکان لە چەکە کۆمەڵ کوژەکان کەڵکی وەرگرتووە

KMMK:

بە بڵاو بوونەوەی بەڵگەیەک ئاشکرا بوو کە دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر سەرکوتی سەرهەڵدانی کوردەکان لە ساڵی ۱٩٣٧ی زاینیی لە بۆمبی کیمیایی کولۆر کەڵکی وەرگرتووە.

بەپێی ئەم بەڵگەیە دەرکەوتووە ؛ دەوڵەتی ئەو کاتی تورکیا لە چالاکی سەرکوتی سەرهەڵدانی کوردەکان لە باکووری کوردستان لە ناوچەی دێرسیم بە ڕێبەرایەتی ” شێخ ڕاز دێرسیمی” لەو بۆمبە کیمیاییانەی لە ئاڵمانی کڕێووە کەڵکی وەرگرتووە.

شیاوی باسە لە دێرسیم دەیان هەزار کەس لە کوردەکان کوژران و سەدان هەزار کەسیش ناچاربوون کۆچ بکەن.
کوشتاری کوردەکان لە باکووری کوردستان دەرەنجامی داواکاری سیاسی و ڕەوای کوردەکان لەسەر سەربەخۆی بوو کە ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گرێبەستی سوور بە فەرمی ناسیبوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان