شنۆ؛ هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناونیشانی کەماڵ ئیسماعیلی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە سەرەتاکانی ڕێبەندانی ساڵی پار لەڕەوتی سەرهەڵدانە گشتگیرەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تیرۆریزمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دەیان جۆر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی و ڕووخێنەری لەسەر تاقی کرایەوە.

شیاوی باسە کە، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە گرتنگە و ئەشکەنجەگەکانیاندا نامرۆڤانەترین جۆری ئەشکەنجەیان دەدات و زۆرجار لە ژێر ئەشکەنجەدا گیان لەدەست دەدەن، بەتایبەتی ئەگەر تۆموتبارەکە کورد بێت، بێ دوو دڵی گرێ دەدەن بە وڵاتانی دەرەوە و تیرۆریزمەوە و بێ سڵ کردن لەناویان دەبەن و بەدانپێدانی زۆرەملێ ئێعدامی خۆیان پێ واژۆ دەکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *