KMMK:
یەکی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی گاوەرە سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی «داود ئەحمەدی»، «سەلاح و حەیدەر ساعیدی»، دەست بەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
گوندی گاوەرە سەر بە گەورە گوندی سەراوقامیشە و لە ۲۵ کیلۆمەتری شاری سنە دایە.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستە ۱۲۷ چالاکی کولتوری، سیاسی، ژینگە پارێز، کرێکاری و بوارەکانی تری لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


