ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو، پەروین عەبدوڵاپەنا، فاتێح مەجیدی، سەعید محەممەدی و عومەر سلێمانی لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی شاری بانە لە بانگهێشتنامەیەکدا بانگهێشتی دادگا کران. ئەم چوار چالاکە کرێکاریی ە مەدەنییە دەبێ ڕۆژی ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ٢ی شاری بانە ئامادە بن.
بەپێی ئەم هەواڵە، ئەو تۆمەتەی بەم چالاکانی کرێکاری و مەدەنییەوە لکێنراوە ئەندامەتی لە حیزبە ئوپوزیسیۆنەکانی ئێران و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتە.
ق.ش


