ئارام فەتحی بانگهێشتی دادگا کرا

KMMK:

بە پێی زانیارییەکان کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئارام فەتحی چالاکی مەدەنی نیشتەجێی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی دادگا کرا و بڕیار وایە ڕۆژی سێ شەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، دادگایی بکرێت.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم چالاکە مەدەنیە ناسراوەی شاری مەریوان بڕیارە بە تۆمەتی ئاڵۆزاندنی ئاسایشی گشتی دادگایی بکرێت.

ئەم چالاکە مەدەنییە تا ئێستە چەندد جار لە گەڵ دۆسیە و تۆمەتگەلی پڕوپووچ وەکوو پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات، ئاڵۆزاندنی ئاسایشی گشتی، تێکدانی بیڕوڕای گشتی، بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە و… ڕووبەڕوو بوەتەوە.

شیمانە دەکرێ هۆکاری تۆمەتی نوێی سەر ئەم چالاکە مەدەنییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەبوون و هاتووچۆی لە سەر شەقام بووبێت.
شیاوی باسە بەڕێز فەتحی لە چەندد ساڵی ڕابردوو بە دەیان جار بانگهێشت، لێپێچینەوە و مەحاکمە کراوە.

دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران لەهەوڵی ئەوەدان کە بە سەپاندنی گوشار و هێنانە ئارای ترس و دڵەڕاوکێ ناوبراو لە درێژەدان بە چاڵاکییە مەدەنییەکانی دڵسارد بکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان