ک.م.م.ک:
سێ شەممە ۲۹یی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، کۆڵبەرێکی تەمەن ۴۰ ساڵ خەڵکی گوندی کۆڵەسەی عولیا- ی سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی یەعقووب عەباسی ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە ناوچەی سنووری بانە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بەهۆی قووڵایی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کراوە، بەڵام بەهۆی خوێنبەربوونی گورچیلەوە گیانی لەدەستداوە.
ع. س


