بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سابیر نادری لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە شاری قوروە دەستبەسەر کرا و هەناردەی شوێنێکی نادیار کرا وە.بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە ئیستاش لە چارنوسی ڕۆڵەکەیان هەواڵێکیان نییەو بەدواداچونەکانیشیان بێ ئاکام بوە . لە ڕاپۆرتکەدا هاتوە سەرلە بەیانی ڕۆژی ۱۴ی سەرماوەز ی ۹٥ی هەتاوی هێزە ئەمنییەتیە کانی شاری قوروە بە هێرش کردنەسەر ماڵی دایکی موهەندس سابیر نادری بەرپرسی شەریکەی نەرم ئەفزاری پویا لە شاری قوروە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ناو براو قۆڵبەسکراو و هەناردەی شوێنێکی نادیار کراوە .
یەکێک لەخزمانی بنەماڵەی نادری دەڵێت لە دوای بەدواداچونێکی زۆری بنەماڵەی نادری هێشتا هیچ ئاکامێکی نەبوە ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەسانی نەناس لە ژێر ناوی ڕێکخراوە ئەمنییەتیەکاندا لە گەڵ هاوژینی سابیردا پەیوەندیان گرتوە و داوای ژمارەی نهێنی هاندەکەیان لێکردوە. ئەم کەسانە لە دوای ئەوەی خێزای سابیر نادری بێ ئاگایی خۆیان لە ژمارە نهێنی موبایلی مێردەکەی دەربڕیوە ، هەڕەشەیان لێکردوە.هەروەها لە دوای ئەوەی کارت بانگی بنەماڵەکەیان دەستی بەسەردا ڕاگیراوە و نەیانتوانیوە لە حیسابەکانیان پارە دەربهێنن بۆ پێداویستی و بژێوی ژیانیان توشی کێشە بوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە پێشتر لە سەر ئە هاووڵاتییەی کورد هەواڵێکی بڵاو کردبویەوە و لەودا باس لە هێرشی ۲۰ کەس بۆ سەر ماڵی دایکی سابیر نادری و پشکنینی ماڵ و تێکدانی ئارامی وئاسایشی ناوماڵ و دەستبەسەر ڕاگرتنی لۆپتۆپ و هاند و کتێبەکاندا و بێ ئەوەی ژنیان لەگەڵ بێت، ڕێدارانی ئیتلاعات دایک و ژنی سابیر دەپشکنن و گوێ بە ناڕەزایەتی دەربڕینیان نادەن و بە ڕاکێشانی چەک هەڕەشەیان لێدەکەن و دەیانترسێنن تاوەکو بێدەنگ بن . هاوکات لە گەڵ هێرش بۆ ماڵی نادری هێزەکانی ئیتلاعات دەچنە شوێنی کارەکەی سابیر نادری لە شەقامی شەرێعەتی ـ قاتی دوو بینای سینا و لە سەرجەم هەڤاڵان و هاوکارانی موهەندس نادری لێپرسینەوە دەکەن و کامپیوتر و شوێنی کارەکان دەخەنە بەر لێکوڵینەوە و پشکنین .
کۆمەڵەی ماف مروڤی کوردستان


