kmmk: پێنج شەممە ۱۵ سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ۱۵ کرێکار و فەرمانبەری پاڵاوگەی ئیلام کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا دەستیان دابوە مانگرتن، لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ئیلام سزای شەلاخ و بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەم سزایە لە ڕێکەوتی ۲۲ی رەزبەری ئەمساڵدا لە لایەن دادگەی سزای ژمارە ۲ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیلام بە تۆمەتی ( شێواندنی ئاسایشی گشتی) دەر کراوە و بەوپێیە ۱۵ کرێکاری پاڵاوگەی ئیلام بەکۆی گشتی سزادراون بە ۱۵ ساڵ بەندکردن و ۱۱۱۰ شەلاخ.
کرێکارانی پاڵاوگەی ئیلام لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا لەسەر نە بردنە سەرکاری هێزی خۆماڵی و دەرکردنی ۱۱ کەس لە فەرمانبەرانی بە پێشینەی کاری زۆرەوە لە بەردەم بینای ئەم پاڵوگەیە کۆبونەوە و ناڕەزایەتیان دەر بڕی بو.
سزای دەرکراو بەم شێوەی خوارەوەیە:
١: ئەفشار رەشیدی کوڕی عەلی و خەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۲: ئەنوەر رەشیدی کوڕی عەلی وخەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۳: سادیق رۆستەمی کوڕی عەلی و خەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
٤: نادر خاکی کوڕی عەلی ئەکبەر و خەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۵: میلاد دوستی کوڕی موحیبەت عەلی خەڵکی چوار، ۲ ساڵ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۶: موحەمەد ساڵەح قەیتاسی کوڕی موراد و خەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۷: سادیق کاکاخانی کوڕی موحەمەد یار و خەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۸: تەوحید قەیتاسی کوڕی موحەمەد موراد خەڵکی ئیلام، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۹: سەعید قەیتاسی کوڕی موحەمەد مورام خەڵکی ئیلام، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۱۰: ئەمین ئەرکەوازی کوڕی ئەمین و خەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۱۱: حوجەت ئیسماعیلی کوڕی عەلی ئەسغەر خەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۱۲: عەباس موزەفەری کوڕی خەیدان و خەڵکی ئیلام، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۱۳: عەلی کاکاخانی خەڵکی چوار، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۱۴: موحەمەد حەیدەری خەڵکی ئیلام، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
۱۵: عەلی نەجات ئەعزەمی خەڵکی ئیلام، ۶ مانگ بەندکردن و ۷۴ قامچی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


