سنە / شارەوانی جێگا و شوێنی مانەوەی هاووڵاتیانی رووخاند

kmmk: ئیمڕۆ پێنج شەممە ۱۵ سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۷ ی هەتاوی هێزەکانی شارەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە هەڵیان کوتایە سەر گەڕەکە هەژار نشینەکانی دەورووبەری شاری سنە و جێگا و شوێنی مانەوەی خەڵکیان ڕووخاند.

بە پێی راپۆرتەکان ئیمڕۆ شارەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، بە بیانوی ئەوەی پێش لە سازکردنی شوێنە ئیجازە نەدراوەکان دەگرن،  هەڵیان کوتایە سەر گەڕەکە هەژار نشینەکانی دەورووبەری ئەم شارە و  شەش جێگا و شوێنی مانەوەی خەڵکیان روخاند.

حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئەوە جاری یەکم نییە کە بەو بیانو و پرووپاگاندە ناراستەکان دەبێتە هۆی بێ ماڵ و حاڵی خەڵک.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان