سنە: ئازادی کاتی ئیدریس گەلەداری

KMMK:

رۆژی شەمە ۳ جۆزەردانی ۲۷۲۰ کوردی، « ئیدریس گەلەداری » بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتەکە: ناوبراو تا بەڕواری دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

شایەنی باسە: ئیدریس گەلەداری رۆژی ۱٥ گوڵان لە کاتی سەردانکردن بۆ ناوەندێکی بیمە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست و راگوێزی شوێنێکی نادیار کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان

%d bloggers like this: