غازی رازدار چالاکی سیاسی وژینکەی کوردکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە باژاری مەریوانه رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر و زیندانی بەسەردا دەسەپێت.لەم نووسراوەدا کاک غازر رازدار لە ئەشکەنجەو دەس درێژی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئێران وزینداندا و لەسێدارەدانی ژێر تەمەنی۱۸دەدوێت.
ناو:غازی رازدار
چالاکی:سیاسی وژینگە
لەدایبوو:۱۳۷٠/۱/۲۵
ئەم وتوووێژە لە بەڕواری۲٠۱٦/۱/۲٠لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ گیراوی سیاسی کوردغازی رازدار کراوەو لە بوڕواری ۲٠۱٦/۳/۲۳لەلایەن ناوبراوە سەرراست دەکرێتەوە.
ئەم وتوووێژە بەسەرهاتی غازی رازدار گیراوی سیاسی کوردە.فایلی دەنگ،وێنە،فیلمی جێگە ئەشکەنجەکانی گیراوەسیاسیەکە لە ئارشیڤی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پارێزراوە.
ناسین
لەپەیمانگەی فەنی قودس لە مەریوان دیپلۆمم گرت،بەهۆی بارلاوازی ئابووری نەمتوانی بەردەوام بم لە خوێندن.لەسەرەتای ساڵی۱۳۸٦ هەتاوی بە دەرک کردن بە جیاوازی و هەڵاواردنی تاکەکان وکۆمەڵگا من و هاوڕێکانم (کەیوان غوڵامی وتۆفێق ڕاوەند)لە پەیمانگا دەستمان بە چالاکی کرد.چالاکیەکامان سە بەش بوو. بەشی یەکەم:چالاکی ژینگە(بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکانی دارستانگەلە مەریوان،کۆکردنەوەی زبڵ لە شوێنە کەشتیارەیەکان و…)بەشی دووهەم:بەدەرک کردن بە پێشیل کاری مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئێران وەک،یاساکانی دژە بەژن،لەسێدارەدانی بەردەوام لە گرتووخانەکان،خۆجێی دەستمان بە ئیدانەکردنی کردەوەکانی حکومەت کرد.بەشی سێهەم:بۆ بەرفراوانترکردنی بەرخۆدانمان هەمبەر بە ئەو نادادوەریانەی لەناو کۆمەلگا هەبوو لەگەڵ حزبی کۆمەڵە ئاشنابوین و بۆ بەدەست هێنانی ڕیگە چارە لە ناوشارەکان دەستمان بە چالاکی کرد.
دەسبەسەر بوون
وەک گرووپیکی سێ کەسی چالاکیەکانمان تا ساڵی۱۳۸۹هەتاوی درێژەی کێشا.لەمانگی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە نیازی دەرکەوتن لە وڵاتی ئێران ڕویشتین بۆ سنووری ئیران_عێراق.بەهۆی هەڵە لە شوێن ونیشانەی ئەوشوێنەی وا بۆ چووبووین هەردوو هاوڕیم لە گوندی (کانی میران)لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیم دەسبەسەر کران.هەمان شەو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کوتایانە سەر ماڵی باوکم وبە بێ بەڵگەی دادگا بۆ گرتن ە پشکنین بە شێوەیەکی دڕندانەدەستیان کرد بە شەق ولەقە بە لێدانی ئەندامانی بنەماڵەکەم.باوکم ویەکێک لە براکانم کە تەمەنی ۱۵کەمتربوو دەسبەسەرکران و گوێزرانەوە بۆ ژووری تاکە کەسی ئیدارەی ئیتلاعات و تا کاتێ من نەگیرابووم لە هەمان شوێن مانەوە.
شەوێ دوای دەسبەسەرکردنی هاوڕێکانم منیش گیرام و لە شوێنی گیرانم تا ئیدارەی ئیتلاعاتی زۆر بە نامرۆڤانە بە مشت و لەقەو قۆناخە تفەنگ لێیان دام و لووتم شکا.
ژووری تاکەکەسی ئیتلاعات(لێ پرسینەوە،ئەشکەنجە)
ئەو شەو من برامە ژووریک کە نیو مەتر کەمتر دەبوو،بەیانیەکەی گوێزرامەوە بۆ ژوورێک گەورەتر کە ئاودەستیشی لێ بوو هەروەها بڕێک بەتانی پیس و پۆخڵ کە ئاسەواری خوێن و پیسی دەسبەسەر کراوانی پێشووی جوان لێ دیار بوو.
پێناسەکردنی تاوان
هەرگێز ئەوەڵ بە کەسێکی دەسبەسەر کراو ناڵێن هۆی گرتنی چییە،لەشێوەی پرسیارەکان و شوێن و کەسەکان بۆت دەردەکەوێت بۆچی گیراوی بۆ نموونە:دەپرسن تۆ پەیوەندیت بە کۆمەڵەوە چییە؟
یان لە بارەی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین کەلە بەردەم شارەدای کردمان پرسیان تۆ بەشداری ئەو گردبوونەوەت کرد؟
لەدوای۸رۆژ بۆ پێناسەی تاوان لەلایەن دادوەرەوە بردمیان بۆ دادگای شاری مەریوان
هەرگیز ناتوانن وێنای بردنم بۆ دادگا بگرنەبەر چاو.بێ لەبەر چاو گرتنی کەرامەتی مرۆڤ بە ژێر پۆشێکی دڕاو کە تەنانەت بەنەخوێنیشی تیانەبوو لەدەستێکم کەلەبچە بوو بە دەستێکیشم ژێر پۆشەکەم گرتبوو لە پێم دانەکەوێت.
منیان بردە نێو دادگا و لە بەرچاو هەموو ئەو کەسانەی لە بەر دادگابوون یان لە ناو دادگا بوون۲٠دەقە گەڕاندمیان جا بردمیان بۆ ژووری دادوەر بۆ پێناسەی تاوان.بۆ رووخاندنی کەسایەتیم لە بەر دادگا و ناو دادگا لە بەچاو جەماوەر بە شێوەیەک هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکردم ئێجگار هەموو تاوانێکم هەبوو جگە لە سیاسی بوون.
لێ پرسینەوە و ئەشکەنجە
زۆربەی لێپرسینەوەکان لە کاتی نیوەشەو بە دواوە بوو،خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئەوکاتگەلە بوو کە لێپرسینەوەم لی نەدەکرا یان گڵۆپی ژوورە تاکەکەسیەکەم دەکوژراوە.هەندێک جار منیان لە ژوورەکە بە دەست بەند و پاوانە دەهێشتەوە. هیچ گیراوێک لە ژوورە تاکە کەسیەکانی و ئیدارەی ئیتلاعات ناتوانێت هەڵبێت. ئامانجیان تەنها ئازار گەیاندن بە من بوو. زۆربەی جار لە کاتی لێ پرسینەوە چاویان دەبەستم و دەستەکانمیان بەشێوەی قەپانی(دەستێک لە پشت مل بەرەو خوار و دەستێک لە پشتم بەرەو سەر)دەبەستەوە بۆ ئەوەی لە کاتی لێدان لە سەر و سینگ و سکم توانام نەبێت بە دەستەکانم بەرگری لە خۆم بکەم.
لە رۆژی جەژنی رەمەزان سەرەڕای ئەوەی یەکێک لە براکانمیان خستبووە ژێر گوشار بە هۆی لێپرسینەوە هەمبەر بەمن .بەڵام دوای گێرەو کێشەیەک زۆر ئیزنیان دا بە بنەماڵەکەم کە بمبینن.
لەکاتی بینینمدا دایکم دەی ویست لە ئامێزم بگرێت بەڵام ڕێ گرییان لێ کرد و دەیان وت کوڕەکەت کافر بووە و لە دین وەر گەڕاوەتەوە و بە ئیسلام خیانەتی کردوەە تۆ نابێت بێ دین و خائنێک لە ئامێز بگریت.
ئەشکەنجەی جەستە و رۆح
سەرەڕای ئەوەی ئەندامی حزبێکی سیاسی بووبم بەڵام چەکدار نەبووم،بۆ ئەوەی دان بەوەدا بنێم کە چەکم هەڵگرتووە ئەشکەنجەی زۆر درام.هۆیەکی دیکەی ئەشکەنجەکانم ئەوەبوو کە ناوی کەسە سیاسیەکان بدرکێنم.لەسەر سینگم دەستم دڵم و ئەندامە هەستیارەکانی جەستەم جگەرەیان دەکوژاندەوە کە هێشتا ئاسەوارەکانی ماوەتەوە و جوانی روخسارم بۆ هەمیشە لە ناو چوو.لەکاتی لێ پرسینەوە جلە کانیان لە بەر دادەکەندم ودەستمیان بەو کورسیەوە کە لەسەری دانیشتبووم دەبەستەوە و دەستیسن دەکرد بە سووتانی جەستەم.یان بە کێبڵی کارەبا لێمیان دەدا،بڕێک جار بۆ چەندین کاژێر بە پێخاوس فڕەیان دەدام ناو ژوورەتاکەکەسیەکەم کە تەنها چیمەنتووی سارد بوو، سەرما هەموو جەستەمی دەگرتەبەر بە هۆی ئەم ئەشکەنجەوە واریسم (هەوکردنی دەمارەکانی لاق و خۆێن دەڵاندنیان) گرتووە.یان بۆ ئەشکەنجەو ئازاری رۆحم لە ناکاو دەرگای ژوورەکەیان دەکردمەوەو دەیانگوت دایکت مردووە،سێ مانگ لە یەک ژوور بووم بێ ئەوەی دەرەوە ببینم.
من و هەردوو هاوڕێکەمیان(کەیوان غوڵامی_تۆفێق ڕاوەند)بە چاو بەسراوی لە ناو ئەوانەی بۆ دیداری زیندانیەکان هاتبوون بەڕێ کرد بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی مەرکەزی مەریوان.لەوێ بۆم دەرکەوت دەستی تۆفێق ڕاوەن یان شکاندوەو هیچ چارەسەریەکیسن بۆ نەکردووەو ئەشکەنجە وئازاری زۆریانداوە. بۆ دان پێنانی تاوانی کریوان غوڵامیش ئامێرێکی قورسیان بە ئەندامی پیاوەتیەوە(هێلکە گونی) بەستبوو،کەیوان تا دوومانگ دوایش لە زیندان نەیدەتوانی بەر خۆی بگرێت بۆ میز کردن و ئەمە بوو بە هۆی کێشەی لە کۆ ئەندامی میز کردنی.لە کاتی گوێزاندنەوەمان بۆ گرتووخانە هەڕەشەیان لێ کردین کە نابێت لە ناو گرتووخانە بۆ هیچ کەس باسی بەسەر هاتتان بکەن (مەبەست ئەشکەنجەکان بوو) ئەگینا دووبارە ئەوانە بەسەرتان دێتەوە.
دەس درێژی لە ژوورەکانی ئیدارەی ئیتلاعات
کەسێک دەناسم کە لە ژوورەکانی ئیتلاعات دەس درێژی کرابووە سەری بەهۆی پاراستنی کەرامەت و نەگەیشتنی بە ڕاگەیاندنەکان ناوی ناتوانم بهێنم.ئەو کەسە بەهۆی لایەن گری کە حزبی دیموکرات گیرابوو ٦مانگ ئەشکەنجە درا.لە دوای ٦مانگ چوون شتێکیان بەدەست نەکەوت بۆ سەپاندنی تاوانەکەی بڕیاری ئازاد کردنیان دا بەڵام پێش ئازاد کردنی دەس درێژی جنسیان کردەسەری.
گرتووخانەی مەرکەزی مەریوان
لە دوای۳مانگ هێشتنەوەمان لە ژوورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان گوێزراینەوە بۆ گرتووخانەی مەرکەزی ئەو شارە. لەدەسپێکی چوونمانبۆ گرتووخانە من و دوو هاوڕێکەمیان برد بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکە،هۆی نەبردنمان بۆ ناو زیندان ئەوە بوو کە دەنگۆی ئەوە بوودووبارە بمان بەنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.سێ رۆژ لە ژووری تاکەکەسی بووین دوایی براین بۆ بەشی مانەوەی کاتی(بەشی مانەوەی تووشبووەکای مادەی هۆشبەر)لە دوای ئەک حەوتوو براین بۆ بەشی لاوان،لە بەشی لاوان شتێک بە ناو جیاکردنەوەی تاوان نەبوو،لەم بەشەدازۆینەی گەنجانی ژێر تەمەن۱۸ساڵ بوون کە زۆربەیان بە هۆی کێشانی مادە هۆشبەرەکان ودزی و…گیرابوون(گەنج گەلێ کە دەبوو ئێستا خەریک خوێندن بن بەڵام بە هۆی بارە لاوازی ئابووری و.. کەوتبوونە زیندان)
دەس درێژی جنسی لە بەشی لاوان
بێ ئەوەی ئێمە بیبینین(بەڵام دواتر بۆمان باسیان دەکرد)و رێوەبەرانی گرتووخانەکەیش ئاگاداربوون.هەندێگ گەنج لەم بەشە بوون کە رواڵەتیان جوانتر بوو یان تەمەنیان کەمتربوو دەس درێژی دەکرا سەریان. بکەرەکانی ئەم دەس درێژیانە زۆربەی کات بەڕێوەبەری بەش(وەکیل بندیان ئیسخباراتی بەش)ڕاپۆرتچیەکان بوون. لەلایەن رێوەبەرانی گرتووخانە پاساوی کردەوەی ئەم دوو کەسایەتیانە دەکرا وەک عەقدێکی نەنووسراو نێوان ئەوان و رێوەبەرانی گرتووخانە ئەوان شەریکی قازانجی یەک بوون ڕاپۆرتچیەکان و بەڕێوەبەرانی بەش جگەرەیان دەفرۆشت لە ناو بەش و خێر بە شەریکی بۆ رێوەبەرانی گرتووخانەکە و ئەوانیش پاساوی دەس درێژیەکانیان دەکرد لەبەر قازانجی پارە.
جەژنی بەتانی بۆ تازە گیراوەکان
کاتێ تازەگیراوێک دەهاتە بەشی لاوان بە هاوکاری چەند زیندانیەکی ئەم بەشەو ئاگاداری وئیزن پێدان لەلایەن بەڕێوەبەرانی گرتووخانە جەژنی بەتانی بۆ دەگیرا.جەژنەکە بەم شێوە بوو;لە ناکاو چەند دانە بەتانیان دەدا بەسەر تازە گیراوەکەدا و بە چەندین کەس دڕندانە دەستیان دەکرد بە لێدانی،بە هۆی ئەوەی بە تانی بەسەر تازەگیراوەکەوە بوو نەیدەزانی کێ لێی دەداو چۆن لێی دەدەن،هەندێک جار تازە گیراوەکان بە هۆی ئەوەی کەپڵیکی کچیان هەبوو دەکەوتنە گرتووخانە و رێوەبەرانی گرتووخانە ئیزنی جەژنی بەتانییان دەدا.
دانیشتنی دادگایی کردن
چەندین جار کۆبوونەوەی دادگایی بۆ ئیمە کراو بەڵین درا کە بە بارمتەی ۱٠ ملیۆن تمەنی تا سەرئەنجامی فایلەکەمان و سەر ڕاست کردنەوەی حوکم لەدەرەوەی گرتووخانە بین. بەڵام کاتی بنەماڵەکانمان بارمتەکانیان دەبرد بۆ دادگا پێیان دەوتن بە جێی ۱٠ ملیۆن ئەگەر بارمتەی ۵٠٠ ملیۆنیش بێنن مەحاڵە گیراوەکەتان ببەبەدەرەوە،لە راستیدا هەموو شتێک گاڵتە بوو.
دانیشتنی دادگا لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی
من و دووهاوڕێکەم (کەیوان غوڵامی و تۆفێق راوەند)براین بۆ دادگای شۆڕش وبە جیاجیا دادگایی کراین کە لە گرتنی پارێزەر بێ بەش بوون.لە کاتی دادگایی کە دەمان ویست بەرگری لە خۆمان بکەین هەمبەر بە تاوانەکان دادوەر پێی دەوتین بێ دەنگ بن ئێوە مەحارب(شەڕ کەر دژی خودا)ن بەڵام ئێمە ئاسانکاریمان کردووە بۆتان و۱٦ سال زیندانمان بۆ داناون.لە دانیشتنێک دا کە تەنها۲خولەکی پێ چوو بە بێ مافی بەرگری کردن و بێ بەش بوون لەپارێزەر،سزا دراین وکاتێک دەمان وت تاوانەکان پەسەند ناکەین دادوەر دەی وت پێویست بە دان پێ نان ئێوە نییە کەسی خاوەن بەڵێنی ئێمە تاوانە کانی ئێوەی سەرڕاستکردووەتەوە. لەدوای یەک مانگ سزای من و هاوڕێکان پێمان ڕاگەیەندرا،هەرکاممان سزای٦ساڵ و۲٠مانگ زیندانمان بەسەرداسەپا. کاتی سزاکەم لەلایەن ئەفسەری پەیوەندی دار پێ راگەیەندرا گریانم دەهات بە حاڵی خۆم. نزیک بە ۷ساڵ زیندان ئاخر بۆ؟تەنها هیوامان بە دادگای پێداچوونەوە بوو. لە دادگای پیداچوونەوەی تاوان مافی گرتنی پارێزەرمان پێ درا وسزاکەمان بۆ ٤ساڵ زیندان کەم کراو وجێگر بوو.
لەسێدارە دانی ژێر تەمەنی۱۸ساڵ
گەنجێک کە تەمەنی لەژێر۱۸ساڵ بوو تاوانی کوشتنی بوو(ئامانج وەیسی) ئێستا دەیانبرد بۆ گرتووخانەی مەرکەزی شاری سنە. لەکاتی بردنیا بە هاوارەکانی دڵ گشت گیراوەکانی پر خەم وپەژارە کرد،دەیگوت بە بنەماڵەی کوژراوەکە بڵێن ئەوکاتەی من تاوانم کردووە تەمەنم زۆر کەم بووە ،راستە بە پێی یاسا سزای من کوشتنەوەیە بەڵام بە ردنی من هیچ شتێک چارەسەر نابێت. بەختیار میعماری ئەو کەسەی سزای سێ جار سیدارەی بۆ بڕایەوە
کاتێک ئەوم لە گرتووخانەی مەریوان بینی،ئاسەوارەکانی ئەشکەنجە کە بە لەشیەوە مابوو سەرنجی راکێشام.کاتێ سەری قسەم لەگەڵی کردەوە لە شکاندنی دەست ولاقی دەی وت ولەوەناخۆشتر لە سێ جار سێدارەکەی. من وەک گەنجێک کە تا ئێستا نەم بیستبوو قسە کردن لە سێدارە زۆر ترسناک بوو بەڵام سێ جار سێدارە! بۆم دەرک نەدەکرا. ئەی گوت من هەرگیز ئەو تاوانەی کەخستوویانە پاڵم(ترۆر) نەمکردووە.
یارمەتی خێروازان بۆ بەندکراوان
خێرخوازانی مەریوان لە کاتی جەژنە ئایینیەکاندا بڕێک پارە یارمەتیان دەدا بۆ بنەماڵەی بەند کراوان یان بەهەدیە بۆ وان بۆ بڕێوەبردنه بژێوی ژیانیان بەڵام گیراوە سیاسیەکان لەم یارمەتیانە بێ بەش بوون
باری تەندروستی وخۆراکی گرتووخانە
زۆربەی بەندکراوان وبەتایبەت گیراوێکی سیاسی خەڵکی شاری کەمیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناو “رامین”بە تاوانی (ئەندام بوون لە حزبی پژاک)بەهەبوونی موی قژ لە نێو خواردنەکە وساردی خۆراکەکە ناڕەزاییان دەربڕی. خواردنەکە بۆ خواردن نەدەبوو کاتێ نارەزایی دەربڕینەکە گەیشتە گوێی ئەفسەری گرتووخانەکە، بەڕێوەبەری ئیتلاعاتی گرتووخانە (رحمت اللە نوروز)هاتە نێو بەشەکان ولە نێو هەموو بەندکراوەکان رووی لە رامین کرد ومەنجەڵەی خۆراکەکەی بەسەریدا رشت. هەر وەها ناوبراو هەڕەشەی لە بەند کراوان کرد هەرکەس ناڕەزایی دەر بڕێت پڕوپاگەندەی شێواندنی ئاسایشی گرتووخانە دەخاتە پاڵی و سزای زیندانی زۆرتری بۆ دەبڕنەوە،هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانە هەموو دیدارەکان و ئازادی کاتی و…..بەند کراوەکان هەڵ دەوەشێننەوە ودەینێرنە ژووری تاکەکەسی.بە هۆی ئەم هەڕەشەیە ناڕەزاییەکان دامرکا.
مانگی رەمەزان لە گرتووخانە،رۆژوو نەکرتن سزای زیندان تا سێدارە
هەموو بەند کراوەکان دەبووا رۆژوویان بگرتبا. هەر بەند کراوێک رۆژووی بشکاندایە دەناردرا بۆ دادگاو سزایەکەی تازەی بۆ دەر دەچوو. ئەگەر لە گرتووخانەشدا بڵێیت باوەڕیم بەم شتانە نییە دەنگۆی ئەوە بوو بە تاوانی هەڵگەڕانەوە لە دین دادگایی بکرێیت کە سزای سێدارە بوو.
داوای دیداری بنەماڵەو سووکایەتی پێ کردن لە لەیەن ئەفسەری پەیوەندی دارەوە
بینینی بنەماڵە مافی سەرەتایی هەر بەندکراوێکە.
جارێک داوای بینینی بنەماڵەکەم کرد کە بە شێوەیەکی زۆر ناحەز بەکەسایەتیم وەک گیراوێکی سیاسی سووکایەتی کرا. بۆ ئەوەی ئیزنی دیدارم پێ بدرێت ئەفسەری گرتووخانە گوتی دەبێت سەراوی ئەفسەرەکان پاک بکەمەوە تا بتوانم بنەماڵەم ببینم. ئیش کردن بۆم ئاسایی بوو بەلام بەوەی کە بەم شێوە کەسایەتیم بڕوخێت تا بتوانم دیدارێک بکەم ئازاری دەدام.
بۆ بێ ئیرادە کردن ولەناو بردنی رۆحی بەرخۆدان هەموو شتێک دەکرا.تاڕادەیەک کە لە ژیان بێزار بیت،من هەرگیز داوای دیدارم نەکرد ونەم توانی بنەماڵەکەم ببینم.
ئازادی لەبەند وهۆگەلی هاتنەدەرەوە لە گرتووخانە
۱۳۹۳/۳/۱۸بەبێ هیچ بەخششێک لە دوای تێ پەڕاندنی٤ساڵ لە گرتووخانە ئازاد بووم.کاتێ لە دەرگای گرتووخانە هاتمە دەرەوە وهەستم بە ئازادی کرد دەم ویست تا ماڵ خۆمان بە پێیان بڕۆم ،بەڵام باری جەستەم باش نەبوو نەم دەتوانی ئەو مەوداببڕم وتەنانەت هەنگاو هەڵ بێنم.چون لە گرتووخانە ئیمکانی وەرزش نەبوو من ٤ساڵ لەراستیدا ژیانێکی بێ جووڵەم بوو. لە لایەنی رۆحی دووچاری لە بیرچوونەوە وشڵەژان ببووم.کاتێک لە ترافیک لایت دەپەڕامەوە کە لایتەکە سوور بوو بە هۆڕنی ئۆتۆمۆبیلیک دەرکم بە هەڵەبوونی شوێنی خۆم کرد.کاتی زۆری دەویست کە بیمەوە سەرخۆ بگەڕیمەوە بۆ ژیانه ئاسایی وئەشکەنجەکان لە بیر بەرمەوە ئاسەوارەکانی لەجەستەو رۆحم دەربچێت،تۆ هەرگیز لە دوای ئەم بەسەرهاتانە ناتوانیت وەک مرۆڤێکی ئاسایی لە ناو کۆمەڵگا بژیت. ئەمما بۆ ئیش،دەس بەئیش کردن بۆ گیراوێکی سیاسی ئاسان نییە ئیشی بۆ دەست ناکەوێت. نە ئیجارەی ئیش ونە دەوام لە دائیرەکان تەنانەت وەک کرێکار پەیدا نابێت.تەنانەت ویستم بەردەوام بم لە خوێندنم لە قوتابخانە بەڵام.ڕێگریم لێ کرا.
چالاکی مەدەنی دوای ئازادیم لە گرتووخانەو هاتنەدەرەوە لە ئێران،گوڵانه۱۳۹٤هەتاوی
بۆ ئیدانە کردنی هێرەشکردنەسەر رۆژنامەی شارلی و پشتگری لە کۆبانی ئیدانەی ئیسلامی شەڕ خوازم کرد بە هاوڕێی کردن لە گەل ئەو شەپۆلەی لە ناو شاری مەریوان هەبوو.لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە چەندین جار هەڕەشەم لێ کرا کە بەشداری هیچ چالاکیەک نەکەم.رۆژێک کە من لە ماڵ نەبووم هێزە ئەمنیەکان هێرش دەکەنە سەرماڵمان و ناوماڵەکە ئەشێوێنن،لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنیەکاندا تەنها دایکم وخوشکێ بچووکم لە ماڵ دەبن.هێزەئەمنیەکان پاڵ دەنێن بە دایکمەوە لە سەر قادرمەکان تلی دەکەنەوە و دەستی دەشکێنن و دەکەوێتە نەخۆشخانە.لە خوشکم دەپرسن براکەت لە کوێیە ئەویش دەڵێت لە ناو شارە،کاتێ کە ئەم هەواڵەم پێ گەیشت لەترسی گرتووخانەو ئەشکەنجە هەڵ هاتم ووڵاتم بەجێ هێشت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
20160326