بانە؛ هێرشی هێزە نیزامییەکانی ئێران بۆ سەر ماڵی کاسبکاران

ک.م.م.ک:

بە پێی زانیارییەکان، هێزی چەکدار و ئینتیزامی ئێران بە بیانووی قاچاخ بردنی کەلوپەل هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران لە بلواری کوردستانی شاری بانە و نزیکەی 3 ملیار تمەن کەلوپەلیان لە کاسبکاران و بازرگانەکان بە تاڵان برد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کەسێک بە ناوی سەرهەنگ چێگینی، فەرماندەی هێزی ئینتیزامی حکوومەتی ئێران لە شاری بانە، سەرپەرشتی تاڵانکردنی کەلوپەلی کاسبکاران دەکات.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *