سەقز؛ ڕاگواستنی پەرهام پەروەری بۆ بەندیخانەی ئێڤین

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لاوێکی ئەندازیار و وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “پەرهام پەروەری ” تەمەن۲۵ ساڵ کوڕی موزەفەر و سروە کە دانیشتووی تاران بوو و لە کۆمپانیایەکی ئەندازیاری خەریکی کارکردن بوو لە مانگی ڕەزبەری ساڵی رابردوو لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی گشتی لە کوردستان و ئێران لە شاری تاران لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر کرا بوو تۆمەتی درۆیینی “موحاڕەبە” یان خستۆتە پاڵ ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە لە بەندیخانەی تارانی گەورە(تهران بزرگ )حکوومەتی ئێران وێڕای ٣٥ بەندکراوی دیکە ڕاگوێزراوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین لە شاری تاران.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراووەرزشوانێکی زۆربەتوانایە کە لەچندین بواری وەرزشی دا براوەی خەڵاتی گەورە وتایبەت بووە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *