دیسان خۆکوژی منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە مێرمنداڵێکی ۱۱ ساڵان لە ناوچەی دیواندەرە خۆی کوشتوە، بەپێی ئەم هەواڵە ڕۆژی ۳۰ ی پوشپەڕ، مێرمنداڵێک لە گوندی ئەحمەدئاوا سەر بەشارستانی دیواندەرە بە ناوی (دانش – کۆڕی مەسعود) خۆی هەڵواسیوە و بوەبە هۆی گیان لەدەست دانی

شایانی باسە چەندڕۆژ بەڕێ لەشاری سنەش مێر منداڵێکی ۱۰ ساڵانە هەر بەشێوەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو، جێگای خۆیەتی بگوترێت هەڵاواسین لە کلتوری جمهوری ئیسلامیدا کەوەک فلیمی کارتۆن و دراما و شانۆی سەرشەقامی لێهاتوە، زۆرجار منداڵانیش وەکو یاریک سەیری ئەم کردوە دزێوە دەکەن و ئەوانیش یاری بەژیانی خۆیان دەکەن و دڵی بنەماڵەکانیش داخدار

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان