هێرشی شیمیایی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قۆتابخانەکانی سنە و سەقز


ک.م.م.ک:
بە گۆرەی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ قوتابخانەی کچان-ی مێعراج لە سەقز بووتەوە ئامانجی هێرشە شیمیاییەکانی کۆماری ئیسلامی و دوای هێرشەکە بۆ سەر قوتابخانەکە، پێکدادانی خەڵک لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکان لە سەقز دروست بووە و بەرخودانی خەڵک بووە هۆی هەڵهاتنی هێزە سەرکوتکەرەکان.
هەروەها هەر ئەمڕۆ هێرشە شیمیاییەکانی رژێم بۆ سەر قوتابخانەی کچانی جەماران لە سنە بووە هۆی دڵگرانی خەڵک و ترس و دڵەڕاوکێ ناو خەڵک دروست کردووە.

جێگای ئاماژەی کە هێڕشە شیمیاییەکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بۆ سەر خوێندنگە جیاوازەکان و ژەهراویبوونی خوێندکاران لە ڕێکەوتی ۹ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی،دەستپێکردووە و تا ئێستا بە سەدان خوێندکار ژەهراوی و چەنددین خوێندکاری دیکەش گیانیان لەدەست داوە.

هێڕشە شیمیاییەکان بۆ سەر ئەم خوێندکارانە بووە هۆی کە هەستیان بە نیشانەکانی وەک کورتبوونی هەناسە و سڕبوون لە ماسولکەکانی دەست و قاچ بکەنەوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *