ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بارودۆخی تەندروستیی “هەنگامە محەممەدی”، خوێندکار-وەرزشوانی خەڵکی سەقز و هەڵگری میدالیای زێڕی ئێران بە لەبار ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک خوێندکاری دیکەش بە باشتربوونی باری تەندروستی لە نەخۆشخانە دەرچوون، بەڵام بەشێکیان هێشتا لە نەخۆشخانەکەدا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
پێویستە بگوترێ، هێرشە کیمیاوی کانی حکوومەتی ئێران بۆ سەر چەند قوتابخانەی کچان لە شارەکانی سەقز و سنە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە، دەیان خوێندکار ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ع. ر


