ک م م ک: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی شەیتانا و کورکای سەربە شارۆچکەی ماباتای کانتۆنی عەفرین بۆردوومان دەکەن.
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی گوندەکانی شەیتانا و کورکای سەربە شارۆچکەی ماباتای کانتۆنی عەفرین کرد و بەردەوامی هەیە.
جێگایی ئاماژەیە زیاتر لە مانگێکە حکومەتی تورکیا هێرشی نیزامی کردۆتە سەر کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و تارئەستا زیاتر لە ۲۰۰ کەس گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان کەس بریندار بوون.
حکومەتی تورکیا پلانی کۆمەڵکوژی کوردانی هەیە و تا ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی جیهان هیچ هەڵوێستێکی شیاویان بۆ بەرگرتن لە هێرشەکانی تورکیا، نیشان نەداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


