قوروە؛ فڕاندنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی جلی مەدەنیی لەبەر ماڵەکەیدا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە بەکرێگیراوەنانی ئێران لە جلی مەدەنیان لەبەردا بوو هەڵیان کوتایە سەرماڵی هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٢ساڵ خەڵکی قوروە و بە زۆر چوونە ماڵەوە و ناوبراویان دەستبەسەر و لە گەڵ خۆیان بردیان.

بەگوێرەی هەواڵەکە و لە زاری دراوسێکانیانەوە کاتێک عەلی ناڕەزایەتی نیشان دەدات و بەرگری لە خۆی دەکات، دەیدەنە بەر لێدان و تا ئاستی لەهۆش چوون دەیبەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن.

شیاوی باسە عەلی خادەمی لە تاران سەرقاڵی کاری لوولە کەشی بووە و بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێوە هاتبوویەوە بۆ کوردستان.

جێی سەرنجە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *