جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ٧ زیندانی لە ورمێ

ک.م.م.ک.:

هەینی ٢٦ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، محیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسی خەڵکی شنۆ کە دوایین دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆژێک پێشتر ڕوویدا، پاشان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ لە سێدارە درا.

هەر لەو پێوەندییەدا، لە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی ڕەشەمە، ٦ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “عەشی (فوروهەر) عەباسنەژاد”، تەمەن 40 ساڵ، مناڵی ڕەشید و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی گوجار لە دەڤەری تەرگەوەڕ و محمد ئەیوبیان، تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی گوندی “مووانا” سەر بە ناحیەی تەرگەوەڕ، جەهانبەخش ڕادلوویی”، کوڕی سۆدین، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە، خەڵکی ئاغچەکاڵ، ناحیەی سۆمابرادۆست، ورمێیە.
یاسین ڕەشیدی کوڕی ئەردەڵان خەڵکی کەلهوڕ سەر بە قەزاکانی ورمێ، “حەسەن عومەری” و “نسێم نیازی”، لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ لە سێدارە دران.

پێویستە لەبیرمان بێت کە ئەم زیندانیانە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانەکە گواسترابوونەوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *