ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە گەیشتوون، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی هیوا ڕەحیم پوور و سەڵاحەدین شەریفی خەڵکی بۆکان، بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وگوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س