ئیلام؛ هاووڵاتییەک لە بەندیخانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لێوەکانی دەدوورێت

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەجاد مورادی وەندان خەڵکی شاری ئاودانان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە پێڕانەگەیشتن و بەدوادانەچوونی دوسیەکەی لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ئیلام لێوەکانی درۆتەوە.

ئەو کردەوەیە لە کاتێکدایە کە پێشووتر مانی گرت بوو بەڵام دوای بەڵێنی بەڕێوەبەری دادگای باڵای ئیلام کە بە کەیسەکەی ڕادەکەن وازی لە مانگرتن هێنا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پێویستی بە خواردنی دەرمانەکانی تایبەت بە نەخۆشیەکەیەتی کە دەبێت ڕۆژانە بیانخوات، بەڵام بەرپرسانی لە مرۆڤایەتی بە دووری کۆماری ئیسلامی گیانی هیچ کەسیان بە لاوە گرینگ نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *