دێلوڕان؛ کیانووش چراغی هەمدیسان دەسبەسەرکرایەوە لە گەڵ هاوسەرەکەی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، کیانووش چراغی چالاکی سیاسیی خەڵکی دێلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەکرەم سەبزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکان، کیانووش چراغی کە پێشووتر لە گوڵانی ئەمساڵ پاش گۆڕینی زیندانی تەعزیری بۆ هەڵپەسێردراو لە زیندان ئازاد کرابوو، ئەمجارەش سەرلەنوێ دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام ڕاگوازراوە.
لە هەمان کاتدا هاوسەرەکەیشی، پاش چەندد کاتژمێر دەسبەسەری بەلێوەرگرتنی غەرامە ئازاد کراوە.

شیاوی باسە کیانووش چراغی پێشووتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە و چالاکی پروپاگاندایی دژی دەسەڵات بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *