ک.م.م.ک:
دووشەممە ۲۳ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەک بە ناوی بێهزاد حەکیمی زادە پارێزەر و دانیشتووی شاری سەقز دوای زیاتر لە ۳۰ ڕۆژ دەستبەسەرکردن لە گرتووخانەی ئیدارەی حکوومەتی ئێران لە سنە بە بارمتە ئازاد کرا.
ناوبراو لە ڕێکەوتی۱۹ی بەفرانبار لە ماڵی تایبەتی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا بوو.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی بە ناسنامەی شێرزاد شکوری دوای زیاتر لە سێ مانگ زیندانیکردن لە زیندانی حکوومەت لە کەرەج ئازادکرا.
جێی ئاماژەیه که ناوبراو پێشووتر لەلایەن لقی ۱ی دادگای ئینقلاب لە شاری کەرەج سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ دەرچووه بوو.
ع. س