ژنێکی گەنج لە پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
چوارشەمە 15ی بەفرانباری 2721ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناسنامەی “ئیلهام ئاتەشبەرگ” خەڵکی پیرانشا کچی ئیسماعیل لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئیلهام ئاتەشبەرگ هاوسەرگیری کردووە و دایکی کوڕێکە کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنایەوە مێردەکەی بایەزید باپیری لەدەستداوە.

باوکی بایەزیدیش لەساڵی 2717دا لەپێکدادانێکدا لەگەڵ لایەنە کوردییەکاندا کوژراوە.

ئەو ژنە گەنجە دوای مردنی مێردەکەی
بەردەوام بووە لە ژیان کردن لەگەڵ منداڵەکەی لە ماڵی دایکی مێردەکەی.

جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ژنە گەنجە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

کێشەی ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *