دەوڵەتی تورکیا دەیهەوێ لەڕێی دەست و پێوەندییەکانییەوە نرخە پیرۆزەکانی ڕۆژئاوا بچووک بکاتەوە

KMMK:

پێشتر و هەنوکەیش پاش سەرکەوتنەکانی هێزەکانی سوریای دێموکڕاتیک بە سەر مەترسیدارترین هێزی تیرۆریستی جیهاندا (داعش) کە لە خۆیدا بە دەستی تورکیا بونیات نرا، لەڕێی دەست و پێوەندییەکانی خۆیەوە لە کەسانی وەکوو “مەلا عەلی قەرەداغی” و ” مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی” کەڵک وەردگرێ و هێزەکانی سوریای دیمۆکڕاتیک وەکوو تیرۆر ومەترسیدار و دژە مرۆیی دەناسێنێ و ڕووی ڕاستەقینەی ئاکەپە و دەست و پێوەندییەکانی لەوتاری ئەم جۆرە کەسانە ئاشکرا دەکرێ.

جێگەی باسە لە دواین وتاری مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی کە بەئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆداعش دەردەبڕێ وبۆیان دەگرێ ودەڵێ هێزەکانی سوریا دێموکڕات لە ڕۆژانی کۆتایی داعشدا ۳۰۰۰ کەس لە ژن ومنداڵی داعشیان کوشتووە و سەربڕیووە وئەمە لە حاڵێکدایە کە دەسبەسەری وڕاگواستنی هێزە تیرۆریستییەکانی داعش لەپێش چاوی هەموو ڕۆژنامەوان وڕاگەیاندنە جیهانییەکان بووە و ئەوپەڕی مرۆڤ دۆستی ویارمەتیان دراوە.

هەربۆیە کۆمڵێک چالاکوان و ڕۆژنامەوان و کەسانی مەدەنی سکاڵایان دژ بەم درۆ و پڕوپاگەندە نامرۆییە بەرز کردۆتەوە و داویانە بە دادگا ودەبێ ڕاستی ئەو تۆمەتە ناڕەوایە بسەلمێنێ.

هەربۆیە ئێمەیش وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ڕێخراوە مرۆڤ دۆستەکان و وڵاتانی هاوپەیمانی دژبە داعش وخەڵکی کوردستان بە گشتی دەکەین دژبەم تۆمەتانە بێ هەڵوێست نەبن و خەمساردی نەنوێنن وسکاڵایان بەرز بکەنەوە و بە توندترین شێوە مەحکوومی بکەن و داگیرکارییە تیرۆریستییەکانی تورکیا وداعش دژ بە نەتەوەی کورد بدەن بە دادگاکانی نێودەوڵەتی وڕێگری بکەن لەوەی بە هێنانە ئارای ئەم جۆرە سناریۆیانە،داگیرکاری عەفرین و هێرش و پەلاماری خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەو وڵاتەوە پەردەپۆش بکەرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان